سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ
له 2008-02-17دا په‌رله‌مانی کۆسۆڤۆ، به تێکڕای ده‌نگ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته‌ی له سێربستان ڕاگه‌یاند. له کاتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییدا، 10 نوێنه‌ری سێربی، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی، کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به‌جێهێشت.
له ساڵی 1100 زایینی‌دا سێربستان ده‌وڵه‌تی خۆی پێکدێنیت و کۆسۆڤۆ ده‌بێته به‌شێک له ده‌وڵه‌تی سێرب. له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا، به هۆی شه‌ڕ و ململانێی له نێوان ئاڵبانییهکانی کۆسۆڤۆ و سێربهکانی نیشته‌جێ له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا، نیزیک به 37000 سێرب، کۆسۆڤۆ به‌جێ دێڵن. به‌ڵام کۆسۆڤۆ هه‌روا به‌شێک له سێرب ده‌بێت. له 1877-1876 که شه‌ڕ له نێوان (سێربستان) و (ئیمپهڕاتۆریی عوسمانی)دا ڕوویدا، سێربستان ناچاربوو واز له خاکی کۆسۆڤۆ بێنێت. به‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی کۆسۆڤۆ که‌وته ده‌ست عوسمانییه‌کان.
له ساڵی 1912 له شه‌ڕی (باڵکان)دا، سێربستان کۆسۆڤۆ له ئیمپه‌راتۆریی عوسمانی ئه‌ستانده‌وه. دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جهانی، کۆسۆڤۆ بوو به به‌شێک له ده‌وڵه‌تی تازه پێکهاتووی یوگوسڵاڤیا. له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی که مارشاڵ تیتۆ ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، کۆسۆڤۆ بوو به خاوه‌نی ئۆتۆنۆمی له یوگوسڵاڤیای کۆمۆنیستیدا. تا ساڵی 1989 کۆسۆڤۆی خاوه‌ن ئۆتۆنۆمی له کۆماری سێربستان له حکوومه‌تی یوگوسلاڤیای تیتۆدا بوو. به هاتنی سلۆبوودان میلۆشۆڤیچ وه‌کوو سه‌رکۆماری یوگوسڵاڤیا، ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمیی کۆسۆڤۆ ههڵوهشێنددرایهوه. گرفتی نێوان کۆسۆڤۆ و ده‌وڵه‌تی سێربستان ڕۆژ به‌دوای ڕۆژدا ته‌شه‌نه‌ی ده‌ستاند و قه‌یرانی نێوانیان قووڵتر ده‌بۆوه.
له ساڵی 1999 که شه‌ڕ له نێوان ناتۆ و ده‌وڵه‌تی سێربستاندا روویدا، ده‌وڵه‌تی سێرب، هێزه‌کانی خۆی له کۆسۆڤۆ کێشایه‌وه.
تا ساڵی 1999 کۆسۆڤۆ یه‌کێک له پارێزگاکانی کۆماری سێربستان بوو. دوای قه‌یرانی باڵکان و دابه‌شبوونی یوگوسڵاڤیا به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا، هه‌روه‌ها قه‌یرانی گشتگر له‌م وڵاته‌دا، کاروباری به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆسۆڤۆ به پێی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (1244) که‌وته ژێر کۆنترۆڵ و چاودێری ئه‌و ڕێکخراو جیهانییه. به‌ڵام هه‌روا به‌شێک له سێربستان مایه‌وه.
به دوای بڕیاری (1244)دا، په‌یمانی ناتۆ 16500 سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی کۆسۆڤۆ کرد، که 1700 سه‌رباز له‌م ژماره‌یه، هێزی ئه‌مریکیین.
به‌هۆی قه‌یران له باڵکان و شه‌ڕی ناوخۆ له سێربستان، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زیاتر له کاروباری کۆسۆڤۆدا چالاک بوو. له مانگی 4ی ساڵی 2007 له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا باسی سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ هاته گۆڕێ.
له‌م ماوه‌یه‌دا، سێربستان و ڕووسیه به توندی دژی سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ وه‌ستان. دوای نه‌مانی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت و به‌هێزتربوون و نزیکی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له وڵاتانی پێشووی که‌مپی سۆسیالیستی، مۆسکۆ هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه، که هاوپه‌یمانیی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌ی پێشووی کۆمۆنیستی که به ڕگه‌زیش (سڵاڤن) بپارێزێت. هه‌روه‌ها خودی ڕووسییه‌ش له قه‌فقاز گرفتی جددی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه.
به‌دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له لایه‌ن په‌رله‌مانی کۆسۆڤۆوه، گرفت و ململانێی تازه له دیپلۆماسیی جیهانیدا هاته کایه‌وه.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، خێرا پشتیوانیی خۆ له سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ ڕاگه‌یاند. ئه‌مریکییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که نه‌ته‌وه‌کانی باڵکان "ده‌بێ ده‌وڵه‌تی خۆیان" هه‌بێت، تا ئه‌و ناوچه‌یه به ئاشتی و سه‌قامگیری بگات. ململانێی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ڕووسییه له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌شێکی تری کێشه‌که‌یه.
گه‌رچی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی (نزیک به 20 وڵات) خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ بوون و هه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی که‌میش له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییدا نه‌بوون. له‌به‌ر ئه‌وه یه‌کێتی ئه‌ورووپا نه‌یتوانی له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆدا، به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش ده‌ربکات.
قێبرس، یونان و سلۆڤاکیا دژی سه‌ربه‌خۆیین. ئیسپانیا و هه‌نگاریا دوودڵن. به‌شێک له‌و وڵاتانه خۆیان چه‌ند نه‌ته‌وه‌یین و له‌وه ده‌ترسن، که نموونه‌ی کۆسۆڤۆ بۆوانیش گرفت بنێته‌وه.
جوغرافیـــای سیـــاسیی کۆســۆڤــۆ
ناو: کۆســۆڤــۆ
پایته‌خت: پریشتینا
پانتایی وڵات: 10908 کیلۆمه‌تری چوارگۆشـه
حه‌شیمه‌ت: 708 126 2 که‌س
پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی: ئاڵبانی %92 (ئاڵبانییه‌کان موسڵمانن) سێربی %3، 5 و %2،7 له‌سه‌دیش سه‌ر به گرووپی ترن.
ڕێژه‌ی بێ‌کاری: نزیک به %50
وڵاتانی دراوسێی کۆسۆڤۆ: سێربستان، بولغارستان، ئاڵبانیا و کۆماری مۆنتێنێگرۆ
کۆچبه‌ری کۆسۆڤۆیی: نزیک به 350 هه‌زار کۆسۆڤۆیی له ئه‌مریکا، سوئید، ئاڵمان، سوئیس و له هه‌ندێک وڵاتی تری پیشه‌سازیدا ده‌ژین.